
یاریگا –
یەکێتیی تۆپی پێی هەڵسەنگاندن بۆ قسەکانی جیم راتکلیف سەبارەت بە پەنابەران دەکات.
رۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، یەکێتیی تۆپی پێی ئینگڵتەڕا پێداچوونەوە بۆ قسەکانی راتکلیف، هاوسەرۆکی یانەی مانچێستەر یونایتد دەکات سەبارەت بە پەنابەران، کە تێیدا دەڵێت “بەریتانیا لەلایەن پەنابەرانەوە داگیرکراوە”.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، یەکێتییەکە ئێستا هەڵسەنگاندن بۆ قسەکانی راتکلیف دەکات، ئەگەر ساغببێتەوە ناوبراو یاساکانی پێشلکردووە و زیانی بە ناوبانگی وەرزش گەیاندووە، بیر لە سزادانی دەکەنەوە.
لە لایەکی دیکەوە، رەیچڵ ریڤێس، وەزیری دارایی بەریتانیا هەڵوێستێکی تووندی لەسەر قسەکانی هاوسەرۆکەکەی مان یونایتد دەربڕی و رایدەگەینێت وتەکانی ناوبراو قێزەونن و مایەی قبووڵکردن نین.
“What Jim Ratcliffe said was unacceptable – it was disgusting frankly.”
Chancellor Rachel Reeves reacts to Manchester United co-owner, Sir Jim Ratcliffe’s, comments on immigrants ‘colonising’ the UK.
She adds, ‘he should apologise for his remarks’https://t.co/RQunoSr8q6 pic.twitter.com/PE2Up3r11M
— Sky News (@SkyNews) February 12, 2026
وتەکانی جیم راتکلیف سەبارەت بە پەنابەران:
پێموایە بەریتانیا کێشەی زۆری هەیە و هەموومان دەیبینین. ئابووری، تاوان، خوێندن، تەندروستی و زۆریتر. پێموایە ئەوانە ئێستا لە دۆخێکی باشدا نین. بۆیە ئەگەر دەتەوێ ئەرکە قورسەکان ئەنجام بدەیت، کە شتە باشەکانە، وەک ئەوەی ئێمە لە مانچێستەر یونایتد ئەنجامماندا، ئەوا بۆ ماوەیەک زۆر ناپەسەند دەبیت. خەڵکی زۆر خێرا رابردوو لەبیر دەکەن و بە گۆڕانکارییەکان دڵخۆش دەبن. بۆ نموونە من بەخۆم ئەو ماوەیە زۆر ناپەسەند بووم لە مانچێستەر یونایتد بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەوە کە کردمان. بۆیە ئەگەر بتەوێ چارەسەری کێشە گەورەکان بکەیت، وەک پەنابەران، کە خەڵکێکی زۆر دەیانەوێ سوودمەندبن بەبێ ئەوەی کاربکەن بۆ بژێوی خۆیان، دەبێت شتانێکی ناپەسەند ئەنجام بدەیت و هەندێک بوێریی پیشان بدەیت.



