فەرمی؛ بۆرنمۆس یاریزانێکی پێشووی ریال مەدریدی گواستەوە

یاریگا –
بۆرنمۆس بەفەرمی گواستنەوەی ئالێکس خیمینێزی بە گرێبەستێکی هەمیشەیی راگەیاند.
ئالێکسی تەمەن 20 ساڵ، هاوینی 2025 بەشێوەی خواستن لە میلانەوە چووە پرێمەرلیگ و پەیوەندی بە بۆرنمۆسەوە کرد، بە مەرجی کڕینەوەی ئەگەر زیاتر لە 20 یاری بەشداریی بکات.
دوای ئەوەی چەند رۆژێک لەمەوبەر فابریزیۆ رۆمانۆ، رۆژنامەنووسی ناودار رایگەیاند کە ئەم هەفتەیە ئالێکس خیمینێز بەشێوەیەکی هەمیشەیی دەبێتە یاریزانی بۆرنمۆس. ئەمڕۆ یانەکە بەفەرمی گرێبەستی یاریزانەکەی تاوەکوو 2031 راگەیاند.
He’s officially ours 😍@alexjime_2 is now a permanent #afcb player 🍒🙌 pic.twitter.com/gdQPSHO8Tg
— AFC Bournemouth 🍒 (@afcbournemouth) February 12, 2026
ئالێکس خیمینێز کە لە کادیمیای ریال مەدرید گەورە بووە، هاوینی 2024 لە ریال مەدرید کاستیاوە بە بڕی 4 ملیۆن یۆرۆ، بۆ ماوەی 4 ساڵ پەیوەندی بە میلانەوە کرد.
گرێبەستی خیمینێز لە ریال مەدریدەوە بۆ میلان مافی خاوەندارێتی 50%ـی لە فرۆشتنی داهاتوو بۆ مێرێنگێ لەگەڵ بوو، هەر بۆیە ئەو داهاتەی میلان دەستی دەکەوێت نیوەی بۆ ریال مەدرید دەبێت.
خیمینێز سەرەتا لەگەڵ لاوانی میلان دەستی بە یاریکردن کرد، بەڵام دواتر بەهۆی ئاستە بەرزەکەیەوە بانگێشتی تیمی یەکەم کرا. وەرزی 2024-2025 لە ئاستە جیاوازەکانی میلان 46 یاریی ئەنجامدا، 4 گۆڵی کرد و 2 گۆڵیشی دروستکرد.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزیۆ رۆمانۆ، گرێبەستەکەی خیمینێز تاوەکوو 2031 بە بەهای 19.5 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 5.3 ملیۆن یۆرۆ پاداشتەکان دەبێت.



