ئینگلتەراگرنگترین

راهێنەرێکی ناوداری پرێمەرلیگ دوورخرایەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەیەکی دیکەی پرێمەرلیگ راهێنەرەکەی دوورخستەوە و ژمارەکە تا دێت زیاتر دەبێت.

نۆتینگهام فۆرێست کە چوار مانگ بوو شۆن دایچ وەکوو راهێنەر دەستنیشانکردبوو، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیانەوە دووریانخستەوە.

بڕیارەکەی نۆتینگهام دوای یەکسانبوونەکەیان هات بەرامبەر وۆڵڤز لە هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ کە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون.

راستەوخۆ دوای یارییەکە یانە ئینگلیزیەکە کە ئێستا لە پلەی 17ی پرێمەرلیگ دێت بە جیاوازیی تەنها سێ خاڵ لە ناوچەی دابەزین، بە راگەیاندروێکی فەرمی دوورخستنەوەکەیان راگەیاند.

دایش سێیەم راهێنەربوو لە سەرەتای ئەم وەرزەوە تا ئێستا دووربخرێنەوە. پێشتر نونۆ سانتۆ ئێسپێرتۆی پۆرتوگالی و پاشان ئانج پۆستیکۆگلۆی ئوتسرالی.

هاوکات شۆن دایچ هەشتەم راهێنەرە لەم وەرزە دووردەخرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button