
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی بەهێزی هەفتەی 26 سەندرلاند لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:15 سەندرلاند لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 26 پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاریی

سەندرلاند كە سەرەتای وەرز گەڕایەوە پرێمەرلیگ لەم وەرزەدا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە یاریگای خۆیدا لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا نەدۆڕاوە.
لەم وەرزەدا لە كۆی 25 یاریی نۆ یاریی بردووەتەوە نۆ یارییش یەكسان بووە و حەفت یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی یازدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەروەها لیڤەرپوول لەم وەرزەدا ئاستێكی ناجێگیر پێشكەش دەكات و یاریی رابردوو لە كۆتا خولەكەكاندا بەرامبەر مانچێستەر سیتی شكستیهێنا.
لەم وەرزەدا لە كۆی 25 یاریی 11 یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 36 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
سەندرلاند بە بێ چاكا و تراوری رووبەڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ سۆبۆسلای، برادلی، فریمپۆنگ، ئیزاک، لیۆنی و جۆ گۆمێز رووبەڕووی سەندرلاند دەبێتەوە و بەشداریكردنی محەمەد سەڵاح بەهۆی كۆچی دوایی باپیریەوە گومانی لەسەرە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی سەندرلاند
رۆیفس
بالارد، موكیلی، ئالدێرتی، رینێڵدۆ
دیارا، سەدیقی، تاڵبی، لێ فی, هۆم
برۆبێی
پێكهاتەی پێشبینیكراو لیڤەرپوول
ئالیسن
جۆنس، ڤان دایک، كۆناتێ، رۆبێرتسن
خراڤنبێرخ، ماک ئالیستەر
سەڵاح، ڤیرتز، خاكپۆ
ئێكیتیكی



