عێراقکوردستانگرنگترین

CV؛ ئه‌یوب ئۆدیشۆ كێیه‌ و چۆن دەتوانێت یارمه‌تی زاخۆ بدات

هه‌مووشتێك له‌سه‌ر راهێنه‌ره‌ نوێیه‌كه‌ی زاخۆ بزانه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی زاخۆ، به‌فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ل ئیوب ئۆدیشۆ راهێنه‌ری عێراقی واژۆ كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركی مه‌شقدانه‌وه‌ی تیپه‌كه‌ له‌ قۆناخی داهاتوو بگرێته‌ ئه‌ستۆ.

بۆچی ئەیوب ئۆدیشۆ؟

به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئۆدیشۆ ئه‌زمونێكی زۆری له‌ خولی عێراق هه‌یه‌ و خاوه‌ن چه‌ندین نازناوی گه‌وره‌یه‌ یانه‌ی زاخۆ بڕیاریدا گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ بكات و بژارده‌ی یه‌كه‌می بێت و پێش هه‌موو ئه‌وناوانه‌ كه‌وته‌وه‌ كه‌ یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵیان له‌ دانوستاندن بوو .

کارگێڕی یانەی زاخۆ لە هەڵبژاردنی ئۆدیشۆدا پشتی بە ئەزموونە دەوڵەمەندەکەی ئەم ڕاهێنەرە بەستووە لە خولی عێراقدا. ئۆدیشۆ یەکێکە لە ڕاهێنەرە هەرە سەرکەوتووەکان کە پێشتر توانیویەتی نازناوی خولی ئەستێرەکانی عێراق لەگەڵ هەردوو جەمسەرە بەهێزەکەی بەغدا، یانەکانی زەورا و قوە جەوییە بەدەستبهێنێت.

ئەیوب ئۆدیشۆ كێیه‌؟

ئەیوب ئۆدیشۆ بەشێکی زیندووە لە مێژووی تۆپی پێی عێراق. نازناوی ئەندازیاری پێ بەخشراوە بەهۆی وردبینی و پلانی تاکتیکییەوە.

زانیاری کەسی:

ئەیوب ئۆدیشۆ بارسۆم لە 15ـی  کانوونی یەکەم 1960 له‌ به‌غدا له‌ دایكبووه‌ خاوه‌نی بڕانامه‌ی بڕوانامەی  (Pro)ـی ئاسیاییە كه‌ بەرزترین بڕوانامەی راهێنانه

ئەندازیاری نازناوەکان وەک راهێنەر

ئەوەی ئۆدیشۆ لە راهێنەرانی تر جیادەکاتەوە، توانای کۆنترۆڵکردنی یاریگایە. ئەو تاكه‌ راهێنەرە لە عێراق کە توانیبێتی لەگەڵ سێ جەمسەرە گەورەکەی بەغدا (تەڵەبە، زەورا، قوە جەوییە) خولی عێراق بباتەوە:

کاروانی یاریكردنی وه‌كو یاریزان

ئه‌یوب وەک یاریزان، بەرگریکارێکی بەهێز بووە له‌ یانه‌ی یانەی تەڵەبە  له‌ نێوان 1979 – 1987 یارییی كردووه‌  تەواوی ژیانی یاریزانێتی لە یانەی تەڵەبە بەسەر بردووە و لەوێ بووەتە ئەفسانەی یانه‌كه‌ و  ٣ جار خولی عێراقی وەک یاریزان بەدەستهێناوە.

هه‌وره‌ها ئۆدیشۆ یاریزانی هەڵبژاردەی عێراق بووه‌ و  خاوەنی 38 یاریی نێودەوڵەتییە و بەشێک بووە لە نەوەی زێڕینی عێراق.

وێستگە مێژووییەکانی وەک راهێنەر:

ئۆدیشۆ ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی له‌ راهێنه‌رایه‌تی هه‌یه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ خولی عێراق له‌گه‌ڵ چه‌ندین یانه‌ی گه‌وره‌ كاری كردووه‌ و نازناوی گه‌وره‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌.

قوە جەوییە
خاوەنی مێژووییترین دەستکەوتە لەگەڵ ئەم یانەیە لە وەرزی 1996-1997 کاتێک هەر چوار نازناوەکەی (خول، جام، سوپەر، و جامی دۆستایه‌تی) بەدەستهێنا.
لە وەرزی 2020 -2021 دووانەی (خول و جام)ی بۆ یانەکە بەدەستهێنایەوە.

زەورا:
سەرکردایەتی یانەکەی کرد بۆ بردنەوەی خولی عێراق لە وەرزی 2017-2018 بە ریکۆردێکی پێوانەیی (بەبێ دۆڕان) هه‌روه‌ها  جامی سوپەریشی به‌ده‌ستهێنا و گەیشتن بە قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.

تەڵەبە :

یەکەم نازناوی خولی وەک راهێنەر لەگەڵ ئەم یانەیە لە وەرزی 1992-1993 بەدەستهێنا.

هەولێر :

لە نێوان 2011 بۆ 2015، یانەی هەولێری کردە هێزێکی گەورە لە ئاسیا.
لە  2012 یانەی هەولێری گەیاندە یاریی کۆتایی جامی یەکێتیی ئاسیا  و پلەی دووەمی بەدەستهێنا.

یانەی جەیشی سوری؛

ئۆدیسۆ له‌ ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش ئه‌زموونێكی سه‌ركه‌وتووی هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ یانه‌ی جه‌یشی سوری بووه‌ پاڵه‌وانی خولی سووریا له‌ وه‌رزی 2009–2010.

یانەی سەفای لوبنانی؛

هه‌روه‌ها له‌ خولی لوبنانبش سه‌ركردایه‌تی یانه‌ی سه‌فای لوبنانی كرد و له‌ وه‌رزی  2015–2016 بوونه‌ پاڵه‌وانی خولی لوبنان.

دەستکەوتە گەورەکان

  •  خولی نایابی عێراق (٤ جار): (1993، 1997، 2018، 2021).
  •  جامی عێراق (2 جار): 1997-2021
  •  جامی سوپەری عێراق (2 جار): 1997 -2018
  •  جامی یەکێتیی ئاسیا (پلەی دووەم – 2012).
  •  خولی پلە یەکی لوبنان (لەگەڵ سەفا).
  • خولی سوریا: 2010
  • خولی لوبنان : 2016

بابەتی زیاتر

Back to top button