بەربژێرێکی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا: مێسی دەگەڕێنمەوە و لە ریال مەدرید خۆشنابم
ئەوەی لاپۆرتا کردوویەتی شایەنی لێ خۆشبوون نییە

یاریگا –
بەربژێرێکی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا بەڵێنی گەڕانەوە لیۆنێل مێسی دەدات.
ڤیکتۆر فۆنت، بەربژێری سەرۆکایەتی بارسێلۆنا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵ، شەوی رابردوو لە بەرنامەی ‘ئێل لارگێرۆ’ لە ‘کادینا سێر’ ئامادەبوو. فۆنت هێرشی کردە سەر خوان لاپۆرتا و گووتی: “لەو کاتەوەی لیۆنێل مێسی رۆیشتووە دەبوو ئاشتبوونەوە لەگەڵ ئەو کاری لەپێشینەی یانەکە بووایە.”
فۆنتی گووتیشی: “ئەوەی کە مێسی دەبوو بە نهێنی بێتە کامپ نۆو، کە پەیوەندیمان لەگەڵ لیۆ پچڕاندووە، بەڵام لەگەڵ ریال مەدرید نا، شتێکە شایەنی لێ خۆشبوون نییە.”
🤨 🇦🇷 ¿Qué papel tendría MESSI en la presidencia de Víctor Font?: “Tendría una pata institucional, otra deportiva y otra económica”
🤕 “Para nosotros es prioritario CERRAR esa herida”
⛔️ “Que hayamos roto relaciones con el MEJOR jugador de la historia es IMPERDONABLE” pic.twitter.com/LOdCMrymwm
— El Larguero (@ellarguero) February 9, 2026
چاڤی هێرناندێز یەکێک دیکە بوو لە ناوە گرنگەکان کە لە چاوپێکەوتنەکەدا باسکرا. ئەفسانەکەی بارسێلۆنا لە هەڵبژاردنی رابردوو چەکی سەرەکی فۆنت بوو و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش جارێکی دیکە پشتیوانی دەکاتەوە.
فۆنت لە بەرنامەکە گووتی؛ ئەگەرچی ئەفسانەکە هیچ رۆڵێکی لە یانەکە نابێت، بەڵام چاڤی پاڵپشتی دەکاتەوە چونکە زۆر لە بەرپرسانی ئێستای یانەکە نیگەرانە. چاڤی پێی وایە چەواشەکراوە و دەیەوێت رێچکەی یانەکە بگۆڕێت بۆ یانەیەکی سەردەمیانە، چیدیکە یانەیەکی کەسی نەبێت و یەک کەس بەڕێوەی نەبات.
بەربژێرەکە راشیگەیاند کە ئەگەر هەڵبژاردنەکانی بارسێلۆنا بباتەوە، نرخی بلیتی وەرزی بۆ ئەندامانی یانەکە کەم دەکاتەوە خەڵاتی دڵسۆزی بۆ هاندەرانی نێو یاریگا زیاد دەکات، چونکە دەیەوێت یاریگا پڕبێت لە ئەندامانی یانەکە نەوەکوو گەشتیاران.
لە درێژەی بەرنامەکە پرسیار لە فۆنت کرا، کە ئەگەر بیباتەوە پەیوەندی نێوانیان لەگەڵ ریال مەدری دەپچڕێنێت یاخود نا. فۆنت لە وەڵامدا گووتی: “تاوەکوو کەناڵی ریال مەدرید بەردەوامبێت لەسەر کاریگەریخستنەسەر ناوبژیوان، یەکێک لە کارەکانمان پچڕاندنی پەیوەندی دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید.”
فۆنت بەردەوام دەبێت لە هێرشەکانی و دەڵێت: “ناوبژیوانەکان هەمیشە لایەنگری ریال مەدریدیان کردووە، تەنانەت پێش ئەوەی کەناڵی ریال مەدریدیش بوونی هەبێت. بەڵێ، لەو کاتەوەی من بچووک بووم بەدەست بڕیارەکانی ناوبژیوان کە لەبەرژەوەندی ریال مەدرید بوون ئازارم چەشتووە.”
ڤیکتۆر لە هێرشەکانی نەوەستا و گووتی: “ئەمانە راستین، مەدرید لە 23 یاریدا 16 پێناڵتی بۆ گیراوە، من باسی راستییە مێژووییەکان دەکەم. ئەوەی بێمانایە گێڕانەوەیەکی پۆپۆلیستانەیە، داستانێک کە ئەندامانی بارسێلۆنا فریو دەدات.”
❌ 🫵 Víctor Font, candidato a las elecciones: “Mientras el Real Madrid vaya contra nuestros intereses y use RMTV, las relaciones seguirán rotas”
💼 “El Barça ha perdido influencia en los despachos en estos años”
👀 “Las grandes VÍCTIMAS del caso Negreira son los socios culés” pic.twitter.com/PNDIZPy1e4
— El Larguero (@ellarguero) February 9, 2026



