ئیسپانیاگرنگترین

لە دوای پرێمەرلیگەوەیە؛ كازۆرلا رەخنە لە خولی ئیسپانی دەگرێت

زۆر لە دوای پرێمەرلیگەوەیە

Yariga App

یاریگا –

سانتی کازۆرلا، یاریزانی یانەی ریال ئۆڤیێدۆ، رەخنەی توندی لە رێکخەرانی خولی ئیسپانی گرت، دوای ئەوەی یارییەکەیان بەرامبەر رایۆ ڤایێكانۆ دواخرا.

 یاریی ریال ئۆڤیێدۆ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر رایۆ ڤاییکانۆ، تەنیا چەند کاتژمێرێک پێش دەستپێکردنی هەڵوەشایەوە، ئەمەش لە کاتێکدا بوو کە بەشێک لە هاندەران گەیشتبوونە یاریگاکە. هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی یارییەكە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە یاریگاکە بەهۆی باران و خراپی کەشوهەواوە زیانی بەرکەوتبوو.

لەلایەکی تریشەوە، مارتن پێلایز، سەرۆکی یانەی ئۆڤێدۆ، رەخنەی لە ئیدارەی خولەکە گرت و داوای کرد خاڵەکانی یارییەکە بۆ یانەکەی هەژمار بکرێت.

كازۆرلا رەخنە لە بەرپرسان دەگرێت و لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نووسیویەتی:

راستییەكە ئەوەیە لە هەموو روویەكەوە خولی ئیسپانی ساڵانێكی زۆر لە دوای پرێمەرلیگەوەیە.

 کە کازۆرلای 41 ساڵ، پێشتر لە نێوان ساڵانی 2012 بۆ 2018 لە ریزەکانی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی یاریی کردووە.

ریال ئۆڤێدۆ دوای تێپەڕبوونی 22 گەڕ لە خولەکە، بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ لە کۆتایی ریزبەندی لالیگادایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button