ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

پەیامە ئاگرینەکەی میگێل کۆری و ئوسامە رەشید پێش رووبەڕووبوونەوەی قادیسیە

نوێنه‌رایه‌تی كلتور و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌ین

Yariga App

یاریگا –

سەرەڕای مسۆگەرکردنی بلیتی قۆناخی داهاتوو و گۆڕانکاری لە دەستەی راهێنەران، یانەی زاخۆ بە ورەیەکی بەرز و ئامانجێکی گەورەوە خۆی بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر قادیسیەی کوێتی ئامادە کردووە.

لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەیان، میگێل کۆری یاریدەدەری راهێنەر  و ئوسامە رەشید  پەیامی دڵنیاییان دایە هاندەران كه‌ ده‌توانن له‌ كوێت له‌ قادسیه‌ی كوێنی ببه‌نه‌وه‌ دڵی هانده‌ران خۆش بكه‌ن.

میگێل کۆری: ئێمە زیاترین لە یانەیەک

میگێل کۆری، کە دوای دەستلەکارکێشانەوەی وسام رزق ئەرکی سەرپەرشتی یانەکەی لەئەستۆیە، بە لێدوانێکی بەهێز دەستیپێکرد:

“ئێمە دەمانەوێت بەهێزترین یانە بین و یاریزانەکانمان هەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن، ئێمە لێرە تەنیا نوێنەرایەتیی یانەیەک ناکەین، بەڵکو نوێنەرایەتیی کولتوور و نەتەوەیەک دەکەین.”

سەبارەت بە یارییەکە، کۆری گوتی،

“بە دڵنیاییەوە بۆ بردنەوە هاتووین و ئاستێکی شایستە پێشکەش دەکەین. دەزانین قادیسیە پێنج یارییە نەدۆڕاوە و رکابەرێکی بەهێزە، بەڵام ئێمە تەنیا بیر لە سێ خاڵ دەکەینەوە.”

ئوسامە ڕەشید: شایستەی پلەی هەشتەم نین

لای خۆیەوە، ئوسامە ڕەشید، ئەستێرەی هێڵی ناوەڕاستی زاخۆ، جەختی لەسەر ئامانجەکانیان کردەوە:

“راستە ئێستا لە پلەی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقین، بەڵام بەراستی شایستەی ئەو پلەیە نین و دەبوو زۆر لەپێشتر بووینایە. دڵنیام دەگەڕێینەوە لووتکە.”

سەبارەت بە یارییەکەی سبەی رایگه‌یاند،

“زۆر کارمان کردووە بۆ ئەم یارییە، دەزانین قادیسیە شەڕ بۆ گەیشتن بە قۆناخی پێشکۆتایی دەکات و ئەرکمان قورسە، بەڵام ئێمە دەزانین چۆن یاری دەکەین و متمانەی تەواومان بە خۆمان هەیە کە براو دەبین.”

دۆخی یانەکە

زاخۆ ئێستا بە کۆکردنەوەی 10خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرتووە و گەیشتنی بە قۆناخی داهاتووی جامی یانەکانی کەنداو مسۆگەر کردووە، بەڵام دەیەوێت بە بردنەوەیەک کۆتایی بە قۆناخی کۆمەڵەکان بهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button