
یاریگا –
مانچێستەر سیتی برینەکانی لیڤەرپوولی قووڵترکردەوە . بە ئەنجامی 1-2 یاریی لووتکەی ئەم هەفتەی پرێمەرلیگی لەنێو یاریگای ئانفیڵد لێ بردەوە.
لیڤەرپوول کە ئەنخامەکانی لە خراپەوە بۆ خراپتر دەڕوات لە پرێمەرلیگ، لە میانی هەفتەی 25ی ئەو خولە میوانداریی سیتی کرد. ئەگەرچی دۆمێنیک سۆبۆسلای لە خولەکی 74 تیمەکەی ئارنە سڵۆتی پێشخست، بەڵام کوڕانی پێپ گواردیۆلا خۆیان بەدەستەوەنەدا. ئەوەبوو بێرناردۆ سیلڤا 10 خولەک دواتر ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە. ئێرلینگ هالاندیش قسەی کۆتایی کرد و لە خولەکی 13+90 لە رێگەی لێدانی سزا سێ خاڵی بە سیتیزنس بەخشی.
بردنەوەکە بۆ مان سیتی گرنگیی خۆی هەبوو بەوەی خاڵەکانیان لەگەڵ ئارسیناڵی پێشەنگ کەمکردەوە بۆ شەش خاڵ و پێگەی خۆیان لە پلەی دووەم قایمتر کرد بە کۆکردنەوەی 50 خاڵ. بۆ هالاندیش تایبەتتر. بەوپێیەی ئەوەی یەکەم جار بوو هێرشبەرە نەرویجیەکە دوای چوار جار سەردانیکردنی ئانفیڵد لە کێبڕکێکانی پرێمەرلیگ بتوانێ لەنێو ئەو یاریگایەدا گۆڵ تۆماربکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ئۆپتا، تا ئێستا لەو 24 یارگایەی لە پرێمەرلیگ یاری تێداکردووە، توانیویەتی لە 23 دانەیاندا گۆڵ تۆماربکات. تاکە یاریگایەک هالاند نەیتوانیبێت تۆڕەکەی بهەژێنێت یاریگای ستادیۆم لایتی تایبەت بە سەندەرلاندە.
23 – In his fourth Premier League appearance at Anfield, Manchester City’s Erling Haaland netted his first goal there in the competition – he’s now scored at 23 of the 24 grounds he has played at in the competition, failing only at the Stadium of Light. Collection. pic.twitter.com/N0Xdg8yxYI
— OptaJoe (@OptaJoe) February 8, 2026



