ئینگلتەراگرنگترین

چێژ وەردەگرم؛ پاڵمەر باس لە كاركردن لە ژێر سەرپەرشتی رۆسینیۆر دەكات

ژیان لەگەڵ رۆسینیۆر ئاسانە

Yariga App

یاریگا –

كۆڵ پاڵمەر، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی هەمان وڵات باس لە هاتریكەكەی و بردنەوەكەیان بەرامبەر وۆڵڤز دەكات.

شەوی رابردوو وۆڵڤز لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتاییهات.

هەر سێ گۆڵەكەی بلووز لەلایەن كۆڵ پاڵمەر لە خولەكەكانی 13,35 و 38 كران.

لە دوای هاتریكەكەی پاڵمەر بووە یەكەم یاریزانی چێڵسی لە مێژوودا چوار هاتریک لە پرێمەرلیگ بكات.

لە دوای یارییەكە ئەستێرە ئینگلیزیەكە گوتی:

هەستێكی خۆشە گۆڵ بكەیت و یارمەتی بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكە بۆ یانەكەت بدەیت، بەڵام پێموانییە تاوەكو ئێستا بە تەواوی ئاستم گەڕابێتەوە و هێشتا كاریگەری پێكانەكەم لەسەرە.

خەڵک نازانن لە پشت پەردەوە چی دەگوزەرێت، پێكانە درێژخایەنەكە قورس بوو، هێشتا هەوڵدەدەم مامەڵەی لەگەڵ بكەم و كاریگەرییەكانی ماوە، هیوادارم بەمزووانە بە تەواوی تێیبپەڕێنم و ئەو ئاستەی خۆم دەزانم كە دەتوانم پێشكەشی بكەم ئەگەر بە رێژەی %100 ئامادەبم.

ژیان لە ژێر سەرپەرشتی لیام رۆسینیۆر نایابە و متمانە بە هەمووان دەبەخشێت.

رێگەمان پێدەدات كە خۆمان بین و بە ئازادی یاریی بكەین، دڵنیام كاتێک بە تەواوی لە پێكانەكەم چاكبوومەوە لەگەڵ رۆسینیۆر باشترین وەشانی من دەبینن، بەڕاستی چێژ لە كاركردن لەگەڵیدا وەردەگرم.

چێڵسی بە كۆكردنەوەی 43خاڵ لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دێت و بە جیاوازی سیازدە خاڵ لە دوای ئارسیناڵی پێشەنگەوەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button