فه‌ره‌نسا

ئێندریک یەکەم گورزی گەورەی بەردەکەوێت

Yariga App

یاریگا –

ئێندریک، هێرشبەری بەڕازیلی دوای زنجیرەیەک سەرکەوتن گورزێکی گەورەی بەرکەوت و لە یاریی بەرامبەر نانت بەکارتی سوور دەرکرا.

شەوی رابردوو 7ـی شوباتی 2026 لە یارییەکانی گەڕی 21ـی لیگ وەن، لیۆن بووە میوانت نانت، ئێندریک لە خولەکی 61ـی یارییەکە دوای بەریەککەوتنێکی تووندی لەگەڵ دێهمان ئاسۆمانی، بەرگریکاری نانت، بە کارتی سوور کرایەدەرەوە.

ئێندریک لە پێنج یاریی سەرەتا بە درێسی لیۆن پێنج گۆڵ و ئەسیستێکی کردبوو، هەمان دەستپێکی مێژوویی کەریم بێنزێمای دووبارە کردەوە. بەڵام کارتە سوورەکەی بەرامبەر نانت گورزێکی گەورە بوو بۆ هێرشبەرە بەڕازیلییەکە.

هەرچەندە لیۆن بە 10 یاریزانەوە یارییەکەی تەواو کرد، بەڵام پارێزگاری لە ئەنجامەکە کرد و 1-0 براوە بوو.

ئێندریک لە مێرکاتۆی زستانە ریال مەدریدی جێهێشت و بەشێوەی خواستن پەیوەندی بە لیۆن کرد، بەهۆی ئاستە بەرزەکەی کارلۆ ئانچێلۆتی ناچارکردووە بانگهێشتی مۆندیالی 2026ـی بکات.

پەیوەندیکردن بە لیۆنەوە دەرگای گەورەی لە ئێندریک کردەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button