
یاریگا –
لویس سوارێز باس لە وردیی لیۆنێل مێسی دەکات لە کاتی پاسداندا و بە دەربڕینێکی پێکەنیناوی وەسفەکە دەگێڕێتەوە.
ئەو دوو ئەستێرەیە بۆ ماوەی شەش ساڵ (2014-2020) سەردەمێکی زێڕینیان لە بارسێلۆنا نووسیوە، بەبێ لەبیرکردنی نێیمار دا سیلڤا کە ئەویش پارچەیەکی تری سێکوچکەکە خەیاڵیەکەی MSNیان پێکهێنا، بەڵام بەڕازیلیەکە زووتر بارسای جهێشت و لە ساڵی 2017 پەیوەندی بە پاریس سانجێرمانەوە کرد.
لۆزیتۆ و لیۆ کە دواتر لە ئینتەر مەیامی ئەمریکی یەکیانگرتەوە، لەوێش لەو یانە تازەدامەزراوە دەستیان بە چنینەوەی نازناوەکان کرد.
لە نوێترین دیمانەیدا، هێرشبەرە ئۆروگواییەکە کە ئێستا تەمەنی 39 ساڵە، لە وەسفی پاسەکانی مێسیدا وتی
پێشتر مێسی پاسەکانی زۆر بە نایابی دەناردە رێگەی راکردنم، ئێستا کە دەزانێت چیتر ناتوانم رابکەم و بگەمە ئەو پاسانە، رێک دەیخاتە سەر قاچم.
🗣️ Luis Suarez: “Messi eskiden koşu yoluma kusursuz paslar atardı. Artık o paslara koşamayacağımı bildiği için o kusursuz paslarını tam ayağıma atıyor.” pic.twitter.com/hoQEzLBYgk
— L’Europe (@leuropefootball) February 7, 2026
مێسی نەک تەنها بە گۆڵە ناوازە و زۆروزەوەندەکانی، بە ئەسێستە سەرسورهێنەرەکانیشی ناوی خۆی خستووەتە مێژووی تۆپی پێ کە خاوەنی زیاتر لە 400 ئەسێستە.



