
یاریگا –
لویس ئێنریکێ بەربژێری سەرەکی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتدە.
بەگوێرەی هەواڵێکی کادیناسێر، شەیتانە سوورەکان لویس ئێنریکێ، راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانیان وەک راهێنەری داهاتووی یانەکە دەستنیشانکردووە.

مان یونایتد بە شێوەی کاتی و تاوەکوو کۆتایی وەرز ئەرکی راهێنەرایەتی یانەکەی بە مایکڵ کاریک سپارد و ئەنجامەکانی ئەو راهێنەرە رەنگە بۆچوونی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکان سەبارەت بە راهێنەری داهاتوو بگۆڕێت. کاریک لەگەڵ مانچێستەر سێ یاریی سەرپەرشتی تیپەکەی کردووە و هیچ یارییەکی نەدۆڕاندووە، گرنگترینیان بردنەوە لە ئارسیناڵ و مانچێستەر سیتی بوو.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، تاوەکوو ئێستاش راهێنەرە ئیسپانییەکە پاڵێوراوی سەرەکییە، هەرچەندە ناوبراو لە پاریس دڵخۆشە و تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیدا هەیە، بۆیە شەیتانە سوورەکان چاوەڕێدەکەن و بەردەوام لە نزیکەوە چاودێریی دۆخی ئێنریکێ لەگەڵ پاریس دەکەن.



