ئینگلتەراگرنگترین

رێندێرس هەڕەشە لە ئارسیناڵ دەکات

کۆتایی بە هیوای بەدەستهێنانی چوار نازناوتان دەهێنین

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی دەیەوێت جارێکی دیکە دەست بە بەدەستهێنانەوەی نازناوەکان بکاتەوە.

تیجانی رێندێرس هۆشداری دایە ئارسیناڵ کە مانچێستەر سیتی دەیەوێت هیوای بەدەستهێنانی چوار نازناوەکەیان نەهێڵێت و هەلی خۆشیان بەزیندوویی بهێڵێتەوە.

مانچێستەر سیتی مانگی داهاتوو لە وێمبڵی و لە یاریی کۆتایی جامی کاراباو رووبەڕووی ئارسیناڵ دەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە جەنگی یەکەم نازناوی وەرزەکە. سیتی دوای بردنەوەی 5-1 لە نیوکاسڵ بە یاریی چوون و گەڕانەوە خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی.

هەردوو یانە هێشتا لە هەر چوار پاڵەوانێتییەکە رکابەری دەکەن، رێندێرس دەڵێت سیتی زۆر برسی بردنەوەیە و باوەڕی وایە ئەم کۆتاییە دەبێتە دەستپێکی چنینەوەی نازناوەکان.

تیجانی رێندێرس دەڵێت:

گەیشتن بە یاریی کۆتایی مانایەکی زۆری هەیە، هەنگاوێک نزیکتربوونەوەیە لە نازناوەکە و ئێمە زۆر برسین. دەکرێت ئەمە باوەڕبەخۆبوونی زۆر و پاڵنەرێکی زیاترمان پێبدات ئەگەر بەدەستی بهێنین، ئامادەشین بۆ بردنەوەی نازناوەکە.
بۆ خودی خۆم شتێکی خۆش دەبێت یەکەم نازناوم لێرە لەگەڵ مانچێستەر سیتی ببەمەوە، بۆیە سەرسوڕهێنەرە. ئەمە خەونێکی دیکەیە دێتەدی. بێگومان کاتێک بچووک بووم یارییە کۆتاییەکانم دەبینی هەمیشە خەونم پێوەدەبینی، بۆیە ئێستا هەوڵی بۆ دەدەم و بەپەرۆشم.

تیجانی ئاماژەی بەوەشدا کە ئەو یاریزانانەی لە 2023 سیانەی نازناوەکانیان بەدەستهێنا، بە ئەزموونی خۆیان یارمەتی یاریزانە نوێیەکان دەدەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button