ئاسیاسعوودیەگرنگترین

تەواو؛ هیلال گرێبەستی ئەستێرەیەکی نوێکردەوە

Yariga App

یاریگا –

هیلال بەفەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن نێڤێش، ئەستێرەی پۆرتوگالی و یانەکەی تاوەکوو 2029 راگەیاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە هیلال کۆتایی بە نوێکردنەوەی گرێبەستی رۆبن نێڤێش تاوەکوو 2029 و دەنگۆکانی رۆیشتنی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە هێنا.

نێڤێش کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلال کۆتایی دێت، لەم گواستنەوەی زستانەیە گومانێکی زۆر لەسەر مانەوەی یاریزانە دروست بوو، بەتایبەتیش دەنگۆکان باسیان لە پەیوەندی نێوان ناوەڕاستکارە پۆرتوگالییەکە و ریال مەدرید دەکرد.

یانە سعوودییەکە بە نوێکردنەوەی گرێبەستی ئەستێرەکەی تاوەکو 2029، کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆ و گومانانە هێنا کە لە دەورری یاریزانەکە دروست بووبوون.


رۆبن نێڤێش لە هاوینی 2023 بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو بەرامبەر 40 ملیۆن یۆرۆ لە وۆڵڤزەوە پەیوەندی بە هیلال کرد. لەو کاتەوە بەشداریی 115 یاریی کردووە، 18 گۆڵی کردووە و 30 گۆڵیشی دروستکردووە.

Back to top button