Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

موژدەیەکی خۆش بە هاندەرانی ریال مەدرید دەدرێت

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ریال مەدرید موژدەیەکی خۆشیان پێدرا و گەڕانەوەی ئەستێرەیەکی یانەکەیان راگەیەندرا.

مەدرید ئەم وەرزە بەهۆی زنجیرە یەک لەدوای یەکەکانی پێکانی یاریزانەکانیەوە دووچاری گرفتی زۆربوو، بەتایبەت لە هێڵی بەرگریی. یەکێک لەوانەشی کە بەخراپی بەریکەوت، ئالێکساندەر ئاڕنۆڵد بوو.

ئاڕنۆڵد لە کۆتایی مانگی ئایار/مایۆی 2025 دوای بەسەربردنی کاروانێکی پڕ لە سەروەریی لەگەڵ لیڤەرپوول، بڕیاریدا پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە بکات. گواستنەوەکەشی بۆ یانە شاهانەکە بەخۆڕایی بوو، چونکە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ رێدز بەسەرچوو. ئەگەرچی کارگێڕی یانە ئینگلیزیەکە زۆر هەوڵیاندا ئۆفەری نوێی پێشکەش بکەن بەڵام ئالێکساندەر سووربوو لەسەر پۆشینی درێسێ مەدرید و ئەوەشی هاتەدی. بەڵام هەرزوو پێکان بەرۆکی گرت و تا ئێستا ئاستی پێشووتری پێشکەش نەکردووە. کۆتا پێکانیشی کە ماوەیەکی زۆری دووریخستووەتەوە لە یاریکردن، کۆتایی مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو بوو بەرامبەر ئاتلێتیکۆ مەدرید.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاس، ئەستێرە ئینگلیزیەکە بۆ ئامادەیە بۆ یاریکردن.

یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو ریال مەدرید دەبێتە میوانی ڤالێنسیا لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانی. وەک رۆژنامەکە نووسیویەتی، ئالڤارۆ ئاربێلوای راهێنەر تواناکانی ئاڕنۆڵدی بۆ دەگەڕێتەوە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button