Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا گلەیی لە کارگێڕی یانەکەی هەیە

Yariga App

یاریگا –

جارێکیتر پرسیاری خەجکردنی بڕە پارە لە گواستنەوەی یاریزاناندا کە بابەتێکی مشتومڕهەڵگرە لە ئینگلتەرا، ئاراستەی پێپ گواردیۆلا کرا و ئەویش بە داتا وەڵامی دایەوە.

لە ماوەی چەند ساڵی رابردودا کەم نەبوون ئەو رەخنەی ئاڕاستەی مانچێستەر سیتی کراون بەوەی بە هەڵڕشتنی پارە و دەستکراوەیی گواردیۆلا لە گرێبەستە گەورەکاندا توانیویەتی و دەتوانێ نازناو بباتەوە. ئەمجارە راهێنەرە ئیسپانییەکە بەتوندی هاتەدەنگ و وتی

من تۆزێ دڵگران و نیگەرانم چونکە لە کۆتا پێنج ساڵی رابردوو ئێمە لە ریزبەندی حەوتەم دێین لەنێو یانەکانی پرێمەرلیگ لە رووی خەرجکردنەوە. بۆیە من لێرەوە یەکەم کەسم کە لەمە تێناگەم بۆچی یانەکە پارەی زیاتر خەرج ناکات. من دڵگرانم لێیان. بەڵام بەو خەرجیانەشەوە هێشتا نازناوی زۆرمان بردووەتەوە. دەی کەوایە ئەو شەش تیمەی کە لە ئێمە زیاتریان خەرجکردووە، دەبێت پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەراش ببەنەوە، چونکە لە کۆتا پێنج ساڵی رابردوو لە ئێمە زیاتریان خەرج کردووە. ئەمە راستیە، نەک بیروڕا. بیروبۆچوون ئەوەیە بۆ نموونەی بڵێی بەرامبەر تۆتنهام باش یاریتان کرد یاخود بڵێی خراپ یاریتانکرد. لەو رووەوە دەکرێ هاوڕابین یان نا. بۆیە، بەهیوای بەختێکی باش بۆ ئەو شەس یانەیەی لە ماوەی پێنج ساڵی رابردوودا لە ئێمە زیاتریان خەرج کردووە.

ئەمشەو مانچێستەر سیتی لەمیانی یاریی گەڕانەوەی پێش کۆتایی جامی کاراباو میوانداریی نیوکاسڵ دەکات. تیمەکەی پێپ لە یاریی چووندا بە دوو گۆڵی بێ وەڵام براوەبوون.

بە تێپەڕاندنی بەربەستی نیوکاسڵ، پێپ لە فیناڵ رووبەڕووی میکێل ئارتێتای خوێندکاری دەبێتەوە کە ئەمەیان ئەمشەو توانی بە گۆڵێکی بێ وەڵام لە چێڵسی بباتەوە و بە کۆی هەردوو یاریی خۆی بگەیەنێتە فیناڵی جامەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button