Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس دەگەڕێتەوە یانەیەکی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس دەیەوێت لە دەرگای یانەیەکی پێشوویەوە بگەڕێتەوە نێو لاکێشەی سەوز.

رامۆس ئێستا یاریزانێکی ئازادە و گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە، بۆیە دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە هەر یانەیەک بکات کە دەیەوێت

رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، ئەفسانەکەی پێشووی ریال مەدرید ئارەزووی گەڕانەوە بۆ یانەی سێڤییا دەکات.

سێڤییا لەم وەرزەی لالیگا خراپترین هێڵی بەرگری هەیە و تاوەکوو ئێستا 37 گۆڵیان لێ کراوە.

سێرجیۆ رامۆس بە درێسی سێڤییا

لە ماوەکانی پێشوو رامۆس لەگەڵ ژمارەیەک وەبەرهێنەری بیانی هەوڵەکانی بۆ کڕینی یانەی سێڤییا دەستپێکرد، بەوپێیەی هێشتا رێکارەکانی کڕینی یانەکە تەواو نەبووە، یاریزانەکە دەتوانێت بۆ ئەو یانەیە یاریی بکات.

رۆژنامەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەورەترین بەربەست لەبەردەم پەیوەندیکردنی رامۆس بە یانە کۆنەکەی دۆخی دارایی سێڤییایە، کە لەم وەرزە لە رادەی دیاریکراویان زیاتر خەرجکردووە و هەر گرێبەستێکی دیکەیە پێویستی بە رەزامەندی لالیگا دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button