
یاریگا –
یانەی گەرمە، لە دوا ساتەکانی مێركاتۆی زستانەدا هەموو تواناکانی خستۆتە گەڕ بۆ چەند گرێبەستێکی مێژوویی.
بهپێی ئهو زانیارییانهی دهست تۆڕی وهرزشی یاریگا كهوتووه یانەکە بە ئامانجی نووسینەوەی مێژوو و بەدەستهێنانی یەکەم نازناوی خول، چاوی بڕیوەتە گواستنەوەی چوار یاریزانی دیار.
لیستی چوار یاریزانهكه؛ کێ دێتە گەرمە؟
بەپێی زانیارییەکان، یانەی گەرمە گفتوگۆکانی لەگەڵ چوار یاریزانی ئاستبەرز دەستپێکردووە و دەیەوێت لانی کەم دوو لەوانە بەفەرمی بگوازێتەوە:
- ئەحمەد عەبدولقادر (هێرشبەری ئەهلی میسری):یەکێکە لە دیارترین ناوەکان، یاریزانێکی خاوەن ئەزموونه لە خولە بەهێزەکان و چەکێکی بکوژ دەبێت بۆ هێرشبەری گەرمە.
- شاهروم سامیێف (تاجیکستان):هێرشبەری هەڵبژاردەی تاجیکستان کە ئاستێکی بەرز لە یارییە نێودەوڵەتییەکاندا پێشکەش دەکات و توانایەکی جەستەیی بەهێزی هەیە.
- ئیبراهیم باییش:ئەستێرەی هەڵبژاردەی عێراق، كه ئێستا راهێنهری یانهی ریاز پێی راگهیاندووه له پلانهكانی ئهو نهماوه و یانهی گهرمه دهوێت له دوایین ساتهكانی بازاری گواستنهوهی یاریزانان بیگوازێتهوه ریزهكانی.
- عیماد لواتی:هێرشبەرە تونسییەکە کە شارەزاییەکی باشی لە خولی عێراقیدا هەیە و دەتوانێت ڕرستەوخۆ بێتە ناو کەشی یارییەکان.
ئامانجی یانەکە
سەرچاوە نزیکەکان لە یانەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە كارگیری یانهی گەرمە زۆر بە جدی کار دەکەن بۆ ئەوەی پێش داخستنی دەرگای گواستنەوەکان، لانی کەم دوو هێرشبەر لەم لیستە بگوازنهوه، ئەم هەنگاوە تەنیا بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نییە، بەڵکو پەیامێکی روونە بۆ یانهكانی كه یانهكه دهوێت ئهمساڵ ببێته پاڵهوانی خولی ئهستێرهكانی عێراق.
کازورلا و تاکتیکی نوێ
راهێنەرە ئیسپانییەکە داوای بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەری کردووە، چونکە پێی وایە گۆڵکردن کلیلی بردنەوەی نازناوەکەیە لە قۆناخی دووەمدا، بەم پاڵپشتییە داراییە گەورەیەی بۆی دابینکراوە، چاوەکان هەمووی لەسەر یانەی گەرمەیە.
یانەی گەرمە لهگهل ئهنتۆنیۆ كارزۆلا ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکات. یانەکە ئێستا بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لە پلەی دووەمی ریزبەندی جێگیر بووە و تەنیا 1 خاڵ لە دواوەی یانەی جەوییەی پێشەنگە.



