Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دیارترین ئەو ئەستێرە گەورانەی ئێستا بێ یانەن

ئەفسانەیەکی ریال مەدرید هێشتا بێ یانەیە

Yariga App

یاریگا –

دەرگای بازاڕی گواستنەوەی زستانە داخرا و هێشتا چەندین یاریزان ئازاد هەن چاوەڕێن لە دەرگای یانەیەکەوە بگەڕێنەوە نێو لاکێشەی سەوز.

لە سەرجەم خولە جیهانییەکان بازاڕی گواستنەوە کۆتایی هات و هێشتا زیاتر لە دە یاریزان هەن کە بێ یانەن، لەنێویاندا سێرجیۆ رامۆس، ئەفسانەی یانەی ریال مەدرید و چەندین یاریزانی پێشووی پرێمەرلیگ هەن.

سێرجیۆ رامۆس: ئەفسانە و بەرگریکاری پێشووی یانەی ریال مەدرید لەدوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی مۆنتێری ـی مەکسیکی ئێستا یاریزانێکی ئازادە و دەتوانێت بێبەرامبەر پەیوەندی بە هەر یانەکەیەوە بکات کە بیەوێت. بەرگریکارە پۆڵایینەکەی پێشووی مەدرید لەنێو ئەو یاریزانانەی بێ یانەن زۆرترین چاوی لەسەرە و لە تەمەنی 39 ساڵیشدا هێشتا ئەقڵیەتی بردنەوەی وەک خۆی ماوەتەوە.

رەحیم ستێرلینگ: لە دوایین ساتەکانی بازاری گواستنەوە چێڵسی مافی دەستبەردابوونی بە ستێرلینگ دا و ئێستا یاریزانەکە بێ یانەیە و بەگوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان یاریزانەکە خۆی پێشکەشی یانەی یونیەن بەرلین کردووە بەڵام یانە ئەڵمانییەکە رەتیکردووەتەوە.

دیڤۆک ئۆریگی: هێرشبەرە بەلجیکییەکە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی ئەیسی میلان بووەتە یاریزانێکی ئازاد.

کورت زوما: بەرگریکارە 31 ساڵانییەکە یەکێکی دیکەیە لە یاریزانە ئازادەکان و لەدوای تەوابوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی کلوجی رۆمانی، ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە پرێمەرلیگ.

جێسێ لینگارد: لینگارد گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیۆل ـی کۆریای باشوور کۆتایی هاتووە و یاریزانێکی ئازادە، هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت بەخۆڕایی بیگوازێتەوە ریزەکانی.

جەیمس رۆدریگێز: ناوەڕاستکارەکەی پێشووی ریال مەدرید لەدوای جێهێشتنی مەکسیک بەدوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت و دەیەوێت دووبارە بگەڕێتەوە یاریکردن.

دێلی ئالی: هێرشبەرەکەی پێشووی سپێرس لە مانگی ئابی ساڵی پارەوە بێ یانەیە و دەیەوێت لە دەرگای یانەیەکەوە کاروانی پیشەگەری زیندووبکاتەوە.

ئالێکس ئۆکسڵەید چامبەرلەین: چامبەرلەین لە هاوینی رابردووەوە گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی بێشێکتاش تەواو بووە و ئێستا دەیەوێت بگەڕێتەوە، ناوی بە یانەی سێڵتیک بەستراوەتەوە.

ئارۆن رامسی: لەدوای ماوەیەکی کورت یاریکردن لە مەکسیک، ئێستا گرێبەستی لەگەڵ هیچ یانەیەکدا نییە.

سێرجی ئویێر: بەرگریکارە پڕ ئەزموونەکەی تۆتنهام بێ یانەیە و ناوی بە یانەی لیڤەرپووڵ بەستراوەتەوە.

پاکۆ ئالکاسێر: هێرشبەری پێشووی یانەکانی بارسێلۆنا و بۆرۆسیا دۆرتمۆند هاوینی رابردوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی شاریقەی ئیماڕاتی کۆتایی هات و تاوەکوو ئێستا هیچ یانەیەکی نەدۆزیوەتەوە.

جەیسن دێنایەر: یاریزانە بەلجیکییەکە لەدوای رۆیشتنی لە یانەی فەتح ماوەی ساڵێکە بێ یانەیە و چاوی لەوەیە بگەڕێتەوە یاریکردن.

مایکڵ ئانتۆنیۆ: گۆڵکارەکەی پێشووی یانەی وێستهام یونایتد لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و ئێستا یاریزانێکی ئازادە.

بابەتی زیاتر

Back to top button