Loading...
ئه‌ڵمانیاگرنگترین

تەواو؛ بایرن میونشن و ئۆپامیکانۆ هەمووشتێکیان یەکلایی کردەوە

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن و دایۆت ئۆپامیکانۆ گەیشتنە رێککەوتنی کۆتایی بۆ گرێبەستی نێوانیان و سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراویش بەشێک لە وردەکارییەکان ئاشکرادەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ کە تۆزێ پێش ئێستا بڵاویکردەوە، ئۆپامیکانۆ گرێبەستە نوێیەکەی بایرنی قبووڵکردووە. ئەو یانانەشی کە خواستیان لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسیە هەبوو، لەم پێشهاتە ئاگەدارکراونەتەوە کە چیتر چاوەڕوانی نەبن.

رۆمانۆ ئەوەشی زانیوە کە بەرگریکارە 27 ساڵیەکە دڵخۆشە بە مانەوەی لەگەڵ باڤارییەکان و دوولایەنە کاریان لەسەر سەرخستنی درێژەدان بە پەیوەندیەکانیان کردووە.

سەبارەت بە ماوەی گرێبەستە نوێیەکەی، رۆژنامەنووسە ئیتاڵیەکە زانیویەتی کە تا 2030 دەخایەنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button