Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی یانەیەکی پرێمەرلیگ بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانێکی رەتدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید ئۆفەرێکی بۆ دەستبەرداربوون لە فڕان گارسیا رەتدەکاتەوە.

ماڵپەری فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، یانەی بۆرنمس گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی فڕان گارسیا، بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی ریال مەدرید پێشکەشکردووە، بەڵام یانە شاهانەکە رەتیکردووەتەوە.

ماڵپەڕەکە دەشڵێت، بەرگریکارە ئیسپانییەکە رەزامەندی لەسەر رۆیشتنی پێشانداوە چونکە لە پێکهاتەی ئێستای یانەکە جێی نابێتەوە و دەرفەتی یاریکردنی زۆر کەمبووەتەوە، بەڵام ریال مەدرید بەهۆی زۆری پێکانەکان، بەتایبەت لە هێڵی بەرگری گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە و پێیوایە بەڕێکردنی گارسیا سەرکێشییەکی گەورەیە.

بەگوێرەی سەرچاوەکە، گارسیا تاوەکوو کۆتایی وەرز لە ریال مەدرید دەمێنێتەوە، مەگەر شتێکی لەناوکاو بێتە ئاراوە.

فران لە ساڵی 2023 لە یانەی رایۆ ڤاێیکانۆوە پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 100 یاریی بە درێسی یانە سپیپۆشەکەوە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button