Loading...
ئەفریقاخووله‌کانی دیکە

میسڕ میوانداری پاڵەوانەتییەکی گەورە دەگرێتە ئەستۆ

جامی نەتەوەکانی ئەفریقا 2032 یان 2036

Yariga App

یاریگا –

میسڕ، کە یەکێکە لە هەلبژاردە بەهێزەکانی تۆپی پێی ئەفریقا، هەوڵدەدات میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بگرێتە ئەستۆ.

میسڕ بڕیاریداوە میواندارییەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا لە ساڵی 2032 یان 2036 بکات. رۆژی یەکشەمەی رابردوو وەزارەتی وەرزش و لاوانی میسڕ لە نامەیەکی فەرمیدا بۆ یەکێتی تۆپی پێی میسڕ رایگەیاندووە، داواکارییەک بۆ  یەکێتی تۆپی پێی ئەفریقا (CAF) بنێرن و داوای میواندارییەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بکەن.

ئەم هەنگاوەی میسڕ لە چوارچێوەی هەماهەنگی نێوان دەزگا فەرمییەکانی حکومەت دێت بۆ لێکۆڵینەوە لە ئەگەری گەڕانەوەی گەورەترین پاڵەوانێتی کیشوەرەکە بۆ یاریگاکانی میسڕ، کە دواجار لە ساڵی 2019دا میوانداری جامی نەتەوەکانی ئەفریقای کرد، کاتێک جەزائیر بۆ دووەمجار پاڵەوانێتییەکەی بردەوە.

بڕیارەکە هاوکاتە لەگەڵ دوا وادەی پێشکەشکردنی پێشنیارەکان بۆ یارییەکانی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بۆ ساڵانی 2028 و 2032 و 2036. بەگوێرەی پەیڕەوی نوێ، دوا وادە رۆژی یەکشەممە کۆتایی دێت. ئیتوپیا پێشتر داواکاری بۆ میوانداریکردنی پاڵەوانێتی 2028 پێشکەش کردووە، هاوکات ئەفریقای باشوور، بۆتسوانا و نامیبیاش پێشنیارێکی هاوبەشیان پێشکەش کردووە.

هەڵبژاردەی میسڕ لە دوایین پاڵەوانیەتی جامی نەتەوەکانی ئەفریقا کە لە مەغریب بەڕێوە چوو، توانی بە پلەی چوارەم کۆتایی بە پالەوانەتییەکە بهینێت و هەڵبژاردەی سەنیگال نازناوەکەی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button