
یاریگا –
یانەی چێڵسی بیر لە گەڕاندنەوەی مامادۆ سار، بەرگریکاری یانەکەی دەکاتەوە کە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ یانەی ستراسبۆرگ دەکات.
رۆژنامەی سەن ـی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، چێڵسی دەیەوێت هێڵی بەرگریی یانەکەی پتەوبکات، بۆ ئەو مەبەستەش ماوەی خواستنەکەی سار کۆتایی پێبێنێت و بەر لە وادەی کۆتایی داخستنی بازاڕی گواستنەوە بەرگریکارە بگەڕێنێتەوە.

هاوکات، بلوز لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی جێرێمی ژاکێت، بەرگریکاری یانەی رێنی فەڕەنسی بەردەوامە
رۆڵی لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری یانەکە لە گەڕاندنەوەی بەرگریکارە 20 ساڵانییەکە کاریگەر دەبێت، بەوپێیەی پێشتر لە ستراستربرۆگ سەرپەرشتی یاریزانەکەی کردووە و سەرسامی خۆی بە تواناکانی دەربڕیوە.
مامادۆ لەم وەرزە لە 14 یاریی بە سەرەکی یاریی کردووە و یانەکەی تەنیا 9 گۆڵی لێ کراوە کاتێک ناوبراو لە یاریگادا بووە.



