
یاریگا –
یانەی سەندرلاند مێلکەر ئێلبۆرگ، گۆڵپارێزی سویدی گواستەوە.
سەندرلاند بە بڕی 3.4 ملیۆن یۆرۆ گۆڵپارێزە تەمەن 22 ساڵانییەکەی لە یانەی مالمۆوە گواستەوە.
New threads 🧵 🧡 pic.twitter.com/14BSDJAWgP
— Sunderland AFC (@SunderlandAFC) February 1, 2026
تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەی مێلکەر رێگە بۆ رۆیشتنی ئانتۆنی پاتێرسن خۆشدەکات و پێشبینیدەکرێت گۆڵپارێزە سوێدییەکە بە سەرەکی یاریی دەکات.
مێلکەر لەگەڵ مالمۆ لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی لە 17 یاریی کردووە و 6 کلین شتی کردووە.



