Loading...
ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

یوڤێنتوس لە گەڕان بەدوای هێرشبەرێکدا بەردەوامە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆلۆ موانی، هێرشبەری یانەی تۆتنهام بەردەوامە.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس هیواخوازە تۆتنهام دەستبەرداری کۆلۆ موانی ببێت و بیگەڕێننەوە یانەکە بەڵام یانە لەندەییەکە تاوەکوو ئێستا هەڵوێستی خۆی نەگۆڕیوە و نایەوێت رێگە بە رۆیشتنی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە بدات.

رۆناڵد کۆلۆ موانی

سەرچاوەکە دەشڵێت، تۆتنهام هەوڵی گواستنەوەی هێرشبەرێکی داوە بەڵام تاوەکوو ئێستا سەرکەوتوو نەبووە، پێکانی محەمەد کودوس، ریچارلیسن و رۆیشتنی برێنان جۆنسن بۆ یانەی کریستاڵ پاڵاس دۆخەکەی لە سپێرس ئاڵۆزتر کردووە.

بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، خانمە پیرەکە بیر لە گواستنەوەی جۆشوا زیرکزی، هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد دەکاتەوە و لە ئەگەری سەرنەکەوتنی گرێبەستی کۆلۆ موانی دەیانەوێی بیگوازنەوە، بەڵام شەیتانە سوورەکان تەنیا بەرامبەر ئۆفەرێکی گەورە دەستبەری هێرشبەرەکەیان دەبن.

جۆشوا زیرکزی

بابەتی زیاتر

Back to top button