دەنگۆكانی مێركاتۆ؛ ماتێتا خولێكی نوێ تاقیدەكاتەوە و بڕیار لەسەر داهاتووی راشفۆرد دەدرێت
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان

یاریگا –
ژان فیلیپ ماتێتا رازی بووە تاوەكو 2030 پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات، بەڵام ئۆلیڤیێ گلاسنەری راهێنەری كریستاڵ پاڵاس ناهێڵێت یاریزانەكە بڕوات تاوەكو شوێنگرەوەی نەگوازنەوە – تایمز.
ماتێتا چاوەڕێی مۆڵەتە بۆ ئەوەی پەیوەندی بە ئەیسی میلانەوە بكات، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای كریستاڵ پاڵاسە – سكای سپۆرتس.
نیوكاسڵ یونایتد ئۆفەرێكی فولهامی بە بەهای 20 ملیۆن پاوەند بۆ دەستبەرداربوون لە ویڵۆک رەتكردەوە و تاوەكو شوێنگرەوەی نەدۆزنەوە دەستبەرداری نابن – تۆک سپۆرت.
ئەگەر مایكڵ كاریک وەرزی داهاتوو لە راهێنەرایەتیكردنی مانچێستەر یونایتد بەردەوام بێت دەیەوێت ماركۆس راشفۆرد بگەڕێتەوە – تێلیگراف.
سەندرلاند و ئێڤەرتن گرنگی بە گواستنەوەی تریكوێ جۆرج هێرشبەری لاوی ئینگلیزی یانەی چێڵسی دەدەن – سكای سپۆرتس.
تۆتنهام و لیدز یونایتد دەیانەوێت جۆن دوران یاریزانی نەسڕ كە ئێستا بە خواستن یاریی بۆ فەنەرباچێ دەكات بگوازنەوە – تیم تۆک.
