
یاریگا –
ئەیسی میلان سەرکەوتووبوو لە نوێکردنەوەی گرێبەستی مایک ماینان و بۆ ماوەیەکی درێژتر پێکەوە بەردەوام دەبن.
گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە لە ساڵی 2021 لە یانەی لیلی وڵاتەکەیەوە روویکردە ریزەکانی میلان و ئێستا کاپتنی یەکەمی رۆسۆنێریە.
ماینان کە ئێستا تەمەنی 30 ساڵە، لە کۆتا مانگەکانی بەسەرچوونی گرێبەستەکەیدا بوو، چەندین یانەی دەرەوەی ئیتاڵیا چاویان لە دۆخەکەی بوو بۆ گواستنەوەی. بەڵام میلان توانی بە نوێکردنەوەیەکی ماوەدرێژ هەموو یانە خوازیارەکانی بێئومێد بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، گۆڵپارێزە فەڕەنسیەکە واژۆی لەسەر گرێبەستە نوێیەکەی کردووە و بۆ ماوەی چوار ساڵیتر لەگەڵ رۆسۆنێری بەردەوام دەبێت لەگەڵ بژاردەی ساڵێکی زیاتر.
🚨✍🏽 Mike Maignan has signed new long term deal at AC Milan valid for next four years plus one year option, 2031.
Excellent news for AC Milan as Maignan was out of contract in June 2026. 🔴⚫️ pic.twitter.com/GbO094avoP
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 31, 2026
دوای کەمێک لە زانیارییە پێشوەختەکەی رۆمانۆ، ئەیسی میلان لە پێگە بەفەرمیەکانی خۆیانەوە نوێکردنەوەکەیان راگەیاند.
𝑈𝑛 𝑎𝑣𝑒𝑛𝑖𝑟 𝑚𝑎𝑔𝑖𝑞𝑢𝑒: Mike is here to stay 🦅
— AC Milan (@acmilan) January 31, 2026



