
یاریگا –
ریاڵ مەدرید لیستی بانگێشتکراوەکانی بۆ یارییەکەی سبەی شەو راگەیاند.
سبەی یەکشەممە کاتژمێر 16:00 بەکاتی کوردستان، ریال مەدرید لە گەڕی 22ـی لالیگا لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداریی رایۆ ڤایێکانۆ دەکات.
ریال مەدرید بۆ یارییەکە لیستی یاریزانەکانە بانگێشتکراوەکانی بڵاوکردووەتەوە، 3 یاریزانی گەورەی تیمەکە دوورخراونەتەوە و بانگێشت نەکراون.
هەریەکە لە ئەنتۆنی رودیگەر، ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد و فێرلاند مێندی دوورخراونەتەوە و بەشداریی یارییەکە ناکەن.
لیستی یاریزانانی ریاڵ مەدرید:
گۆڵپارێزان: تیبۆ کۆرتوا، ئاندرێ لونین، فران گۆنزالێز.
بەرگریکاران: دانی کارڤاخال، دەیڤد ئالابا، راوول ئاسێنسیۆ، ئەلڤارۆ کارێراس، فران گارسیا، دین هاوسن.
ناوەڕاستکاران: جود بێلینگهام، ئێدواردۆ کاماڤینگا، فێدریکۆ ڤاڵڤێردی، ئۆرێلیەن چوامینی، ئاردا گولەر، دانی سیبایۆس.
هێرشبەران: ڤینیسیۆس جونیۆر، کیلیان ئێمباپێ، رۆدریگۆ، گۆنزالۆ گارسیا، برایم دیاز، فرانکۆ ماستانتونۆ.




