Loading...
ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌تورکیادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترینیاریگا

ئاتاڵانتا دەیەوێت لووکمان بداتە ئاتلێتیکۆ مەدرید

پەیوەندییەکی زۆر باشیان هەیە

Yariga App

یاریگا –

ئاتاڵانتا بەهۆی پەیوەندییە باشەکەیەوە دەیەوێت لووکمان بداتە ئاتلێتیکۆ مەدرید.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، نیکۆلۆ شێرا بڵاویکردووەتەوە کە ئاتاڵانتا فشار دەکات تاوەکوو ئادێمولا لووکمان بە ئاتلێتیکۆ مەدرید بفرۆشێت، ئەگەرچی یاریزانەکە دەیەوێت پەیوەندی بە فەنارباچێی تورکییەوە بکات.


شێرا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاتاڵانتا پەیوەندییەکی زۆر باشی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید هەیە و پێشووتر چەند گرێبەستێکیان لەنێوان خۆیاندا ئەنجامداوە، لەوانە گرێبەستی (ماتیۆ روگێری و جیاکۆمۆ راسپادۆری).

لووکمان ئارەزوو دەکات پەیوەندی بە فەنارباچێ بکات و بەتەواوی لەگەڵ یانە تورکییەکە بۆ ماوەی 4 ساڵ رێککەوتووە، فەنارباچی ئامادەیە مووچەی ساڵانەی 9 ملیۆن یۆرۆ بە لووکمان بدات و 35 ملیۆن یۆرۆشی پێشکەشی یانە ئیتاڵییەکە کردووە، بەڵام تاوەکوو ئێستا لەلایەن یانەکەیەوە گڵۆپی سەوزی بۆ هەڵنەکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button