دوران لە خولی فەڕەنسی نزیکە

یاریگا –
یانەیەکی فەڕەنسی لە پێشەنگی یانەکانە بۆ گواستنەوەی جۆن دوران.
فلۆریان پلێتێنبێرگ، رۆژنامەنووس لە سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە کە یانەی لیلی فەڕەنسی لە پێشەنگی یانەکانە بۆ گواستنەوەی جۆن دوران.
لیل لە 12 کاتژمێری رابردوودا گفتوگۆی راستەوخۆی لەگەڵ فەنارباچێ دەستپێکردووە و پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆوەبینیوە.
🚨🧨 BREAKING | Understand OSC Lille are now in pole position to sign John #Durán.
Intensive developments over the last 12 hours. Direct negotiations with Fenerbahce are now under way.@SkySportDE 🇨🇴 pic.twitter.com/CrtrSuKDwv
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) January 31, 2026
دوران کە لە بنەڕەتدا یاریزانی نەسڕی سعوودییە، هاوینی 2025 بەشێوەی خواستن بۆ ماوەی وەرزێک پەیوەندی بە یانە تورکییەکەوە کرد، بەڵام تەمەنی یاریزانەکە کورت بوو و بەرەو کۆتایی دەچێت، فەرنابچێ دەیەوێت خواستنەوەکەی هەڵبوەشێنێتەوە.
دوران لە گواستنەوەی زستانەی 2025 بەرامبەر 77 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە نەسڕەوە کرد، لە 18 یارییدا 12 گۆڵی کرد، بەڵام بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو لە گواستنەوەی هاوینەدا بەشێوەی خواستن روویکردە خولی سعوودی.
جۆن لەگەڵ فەنارباچێ ئەم وەرزە 21 یاریی ئەنجامداوە، تەنیا پێنج گۆڵی کردووە و سێ گۆڵیشی دروستکردووە.



