
یاریگا –
ئەم وەرزە بۆ جاک گریلیش کۆتایی دێت و گورزێکی گەورەی لە ئێڤەرتن دەدات.
یاریزانەکەی مانچێستەر سیتی ئێستا بە خواستن بۆ یانەی ئێڤەرتن یاریی دەکات، پێشبینیدەکرێت تەواوی وەرزەکە لەدەستبدات، بەمەش سەرجەم هیواکانی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردەی ئینگڵتەڕا لەدەستدەدات.
رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی گریلیش پێویستی بە نەشتەرگەرییە و وەرزەکەی کۆتایی دێت، بەڵام ئێڤەرتن تا کۆتایی ماوەی خواستنەی تەواوی مووچەی یاریزانەکە دەدات.

هاوکات، دەیڤد مۆیس، راهێنەری ئێڤەرتن، ئاشکرایکرد یانەکەی هێشتا چاوەڕێی پشتراستکردنەوەی کۆتایی دەکات بەڵام هیچ ئاسۆیەک بەدیناکەین.
پێمانوایە پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت، بەڵام پێدەچێت تا کۆتایی وەرز ناگەڕێتەوە.
لە درێژەی قسەکانیدا، مۆیس باسی لە گرنگی گریلیش کرد و گوتی کە کەسێکی بە ئەزموونیان لەدەستداوە.
بۆ ئێمە و یاریزانەکەش جێی نائومێدییە، ئەو کارێکی زۆری بۆ ئێمە کردووە و بیری دەکەین.
بە شێوەی ئاسایی یاریزانەکان کاتێک بە خواستن لە یانەیەک یاریی دەکەن و تووشی پێکان دەبن، دەگەڕێنەوە یانەکەی خۆیان، بەڵام مۆیس ئاشکرایکرد لە ئێڤەرتن دەیەوێت خۆی سەرپەرشتی چاکبوونەوەی یاریزانە ئینگلیزییەکە بکات، هەروەها سەرەڕای ئەو پێکانە درێژخایەنەی ئامادەن گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵدا واژۆ بکەن.



