
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەیەكی نوێی لالیگا ئێڵچێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ئێڵچێ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 22 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو لە چامپیۆنزلیگی رووبەڕووی كۆپێنهاگن بوویەوە و یارییەكەی بردەوە لە ریزبەندی پێنجەم گەیشتە قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتیەكە.
لەم وەرزەی لالیگادا 21 یاریی كردووە 17 یاریی بردووەتەوە یەک یاریی یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا ئێڵچێ لە كۆی 21 یاریی پێنج یاریی بردووەتەوە نۆ یاریی یەكسان بووە و حەفت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 24 خاڵ لە ریزبەندی 12لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئێڵچێ بە بێ فیباس، فیسینتی، هیكتۆر فۆنت و ئالڤاڕۆ نونێز رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
بارسێلۆنا بە بێ پێدری ، كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی ئێڵچێ دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئێڵچی
پێنا
پێدرۆسا، چوست، پێترۆت، ئافرێگروبەر، ڤالێرا
دیانگانا، ئەگوادۆ، نیتۆ
رۆدریگێز، سێلڤا
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كانسێلۆ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، بالدێ
بێرناڵ، دی یۆنگ
یامال، ئۆلمۆ، رافینیا
فێران تۆرێس



