تەواو؛ هیلال هێرشبەرێكی لیگ وەن دەگوازێتەوە
پڕۆژەكەی ئینزاگی پەسند دەكات

یاریگا –
یانەی هیلالی سعوودی نزیكە لە گواستنەوەی محەمەد قادر مێیتێ هێرشبەری لاوی فەڕەنسی یانەی رێنی هەمان وڵات.
قادر مێیتێ لە هاوینی 2018 لە تیمی دووەمی رێنەوە بۆ تیمی یەكەم بەرزكرایەوە.
🚨🔵 Kader Meïté to Al Hilal, here we go! Agreement in place with Rennes and also player side right now.
Fee around €30m, 18 year old talent picks Al Hilal and Simone Inzaghi’s project seen as ideal step despite approaches from Premier League clubs.
Meïté set for medical next. pic.twitter.com/kMV72bticq
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 29, 2026
بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، هەموو شتێک كۆتاییهاتووە و قادر مێیتێ پەیوەندی بە هیلالی سعوودییەوە دەكات.
مێیتێ بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە هیلالەوە دەكات و یاریزانە 18 ساڵانەكە پڕۆژەی هیلال و سیمۆنی ئینزاگی پەسند كردووە.
مێیتێ لەم وەرزەی لیگ وەن 19 یاریی كردووە و سێ گۆڵیكردووە و دوو گۆڵیشی درووستكردووە.



