ئیتاڵیابازاڕی گواستنهوهدەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین
پێریسیچ بۆ یانەکەی پێشووی دەگەڕێتەوە
لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن

یاریگا –
پێریسیچ رازیبووە بگەڕێتەوە سێریا ئەی.
نیکۆلۆ شێرا، ڕۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکرد کە ئینتەر باوەڕی تەواوی هەیە کە دەتوانێت ئیڤان پێریسیچ بگەڕێنێتەوە یانەکە.
ئینتەر میلان لە چەند کاتژمێری داهاتوودا گفتوگۆی راستەوخۆ لەگەڵ ئایندهۆڤن ئەنجام دەدات و پێشبینی دەکرێت بگەنە رێککەوتن.
پێریسیچ رەزامەندی نیشانداوە بگەڕێتەوە ئینتەر و لەسەر مەرجە کەسییەکان گەیشتوونەتە رێککەوتن.

ئیڤان 254 یاریی بۆ ئینتەر ئەنجامداوە، 55 گۆڵی کردووە و 50 گۆڵیشی دروستکردووە. ئەم وەرزەش لەگەڵ ئایندهۆڤن لە 28 یارییدا پێنج گۆڵی تۆمارکردووە و 10 گۆڵیشی دروستکردووە.


