Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئەو کارەی لەدوای بێکهامەوە نەکراوە، راشفۆرد ئەنجامی دا

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بە بردنەوەیەکی گەورە توانی بەربەستی کۆپنهاگن تێپەڕێنێت کاتێک وەک کۆتا هیوا بۆ گەیشتن بە ریزی هەشت یانەکەی سەرووی ریزبەندی چامپیۆنزلیگ دەبوو بە ئەنجامی گەورە لە یانە دانیمارکیەکە بباتەوە.

لە گەڕی هەشتەم و کۆتای یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بارسێلۆنا میوانداریی کۆپنهاگنی کرد 4-1 لە میوانەکەی بردەوە کە چوارینەکەی بلاوگارانا لە گێمی دووەم تۆماریان کرد.

یانە کاتالوونیەکە تا خولەکی 48 بێدەنگبوو، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی رێگەی گۆڵی یانەی دژبەری دۆزیەوە. بەدوایدا لامین یامال لە خولەکی 60. رافینیاش دوای 9 خولەک یارییەکەی بە ئەندازەیەکی زۆر مسۆگەکرد. بەڵام ئەوەی بۆ مارکوس راشفۆردی ئینگلیزی تایبەت بوو، جیا لە گۆڵەکەی، ئەو ریکۆردەبوو کە لەدوای دەیڤد بێکهامی هاونیشتیمانیەوە ئەنجام نەدرابوو.

راشفۆرد لە خولەکی 85 کۆتایی بە کەرنەڤاڵی گۆڵەکانی بارسێلۆنا هێنا لە رێگەی لێدانێکی راستەوخۆی سەرنجڕاکێش. بەوەش بووە یەکەمین یاریزانی ئینگلیزی لەدوای وازهێنانی بێکهامەوە (مانچێستەر یونایتد و ریال مەدرید) بتوانێ بە درێسی دوو یانەی جیاوازەوە (مانچێستەر یونایتد و بارسێلۆنا) لە چامپیۆنزلیگ بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵ تۆمار بکات.

گۆڵەکەی راشفۆرد ببینە:

بابەتی زیاتر

Back to top button