Loading...
بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاکیتا گەڕایەوە یانەکەی پێشووی

Yariga App

یاریگا –

دوای حەوت ساڵ یاریکردن لە ئەوروپا لوکاس پاکیتا ئەو کیشەورەی جێهێشت و گەڕایەوە بۆ یانەکەی منداڵیی.

پاکیتا ماوەی 10 ساڵە وەک پیشەگەر دەستیپێکردووە. وێستگەی یەکەمی کاروانەکەشی لەگەڵ فلامینگۆی وڵاتەکەی بوو. لە ساڵی 2019 لە رێگەی ئەیسی میلانەوە گەشتە ئەوروپیەکەی دەستپێکرد. دواتر یانەی لیۆنی تاقیکردەوە. لەوەتەی ساڵی 2022 یاریی بۆ وێستهام یونایتد کرد و یەکێک بوو لە رەگەزە دیارەکانی ئەو یانە ئینگلیزیە لە بردنەوەی کۆنفرانسلیگی 2022-2023.

یانەی فلامینگۆ لە پێگە فەرمییەکانی خۆیانەوە ڤیدیۆیەکی لوکاسیان بڵاوکردووەتەوە و گەڕانەوەی ئەو یاریزانەیان بۆ یانەکەیان راگەیاند.

فابریزۆ رۆمانۆ بەشێک لە وردەکاریی گرێبەستەکەی ئاشکراکردووە و نووسیویەتی بەهاکەی 42 ملیۆن یۆرۆیە وەک بەنرخترین گواستنەوە لە مێژووی فلامینگۆ. ماوەی گواستنەوەکەشی بۆ پێنج ساڵە.

بابەتی زیاتر

Back to top button