Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئانتۆنی گۆردن باس لە جیاوازیی نێوان چامپیۆنزلیگ و پرێمەرلیگ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئانتۆنی گۆردنیش رووبەرووی پرسیارە باوەکە کرایەوە پەیوەست بە جیاوازیی نێوان خولی ئینگلیزی و خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا. یاریزانەکەش بە شێوازی خۆی جیاوازییەکەی روونکردەوە.

گۆردن کە ئاستی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگی تێبینی زۆری لەسەرە، بەوەی لە 18 یارییدا تەنها 2 گۆڵی هەیە، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی پێش یارییەکەی ئەمشەویان بەرامبەر پاریس سانجێرمان لە هەفتەی 8ی چامپیۆنزلیگ کە کۆتا گەڕی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانە و تێیدا 6 گۆڵ و ئەسێستێکی هەیە، وتی

جیاوازیی نێوان پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگ؟ لە چامپیۆنزلیگ تیمەکان زیاتر کراوەتر یاریی دەکەن. هەموو یاریزانێک دەیەوێ تۆپی پێ راستەقینە ئەنجام بدات. بەڵام لە ئینگلتەرا یاریکردن تێیدا زیاتر جەستەییە. وەک وایە یاریی باسکە بکەیت.

ئەو قسانەی هێرشبەرەکەی نیوکاسڵ لەکاتێدایە تا ئێستا لەم وەرزە یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ باشتر دەرکەوتوون وەک لە پرێمەرلیگ. لەوەی یەکەم 13 خاڵیان هەیە و لە پلەی 7ی ریزبدەنیەکەن بۆ شەڕی گەیشتنی راستەوخۆ بە قۆناخی 16. هەرچی لەوەی دووەمە، دوای 23 هەفتە تەنها 33 خاڵیان کۆکردووەتەوە و لە پلەی نۆیەم دەبینرێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button