Loading...
ئیسپانیافه‌ره‌نساگرنگترین

ریال مەدرید لە بەڕێکردنی ئیندریک پەشیمانە

کێ هۆکاری ئەو بڕیارە بوو؟

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە بەڕێکردنی ئێندریک پەشیمانبووەتەوە دوای ئەو ئاستە بەرزەی لەگەڵ لیۆن پێشکەشیدەکات.

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەی لیکێپ ـی فەڕەنسی، ریال مەدرید لەو بڕیارە نیگەرانە و پێیوایە بەڕێکردنی هێرشبەرە بەڕازیلییەکە کارێکی هەڵە بووە، هەرچەندە بەڕێکردنەکە بۆ ماوەیەکی کاتییە.

هێرشبەرە 19 ساڵانییەکە لەگەڵ لیۆن لە سێ یاریدا بەشداریی پێنج گۆڵی کردووە و لە کۆتا یارییدا هاتریکی کرد، ئەوەش وایکردووە بەپرسانی مەدرید پێنەدانی دەرفەت بە لاوە بەرازلییەکە بە هەڵەیەکی کوشندە دابنێن و چابی ئاڵۆنسۆ بە بەرپرسیاری سەرەکی دەزانن چونکە متمانەی بە تواناکانی بەهرەمەندە بەرازیلییەکە نەبووە.

ئێندریک

ئێندریک لەگەڵ ریال مەدرید بەهۆی پێنەدانی دەرفەتی یاریکردن، بە ناچاری بە خواستن رووی لە لیۆن کرد و هەر زوو بە ئاستە ناوازەکەی وای لە بەپرسانی لۆس بلانکۆس کرد هەست بە پەشیمانی بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button