Loading...
ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێستا؛ لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بێنفیکا بڵاوکرایەوە

هێرشبەرێکی گەورە گەڕایەوە..

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی بێنفیکا بڵاوکرایەوە.

ریال مەدرید لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی یانەکەی بۆ کۆتا یاریی قۆناخی خول، لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ بڵاوکردەوە، رۆدریگۆ، هێرشبەری بەڕازیلی لە پێکانەکەی چاکبووەتەوە و بانگهێشتکراوە.

هاوکات ئالڤارۆ ئاربێلوا، راهێنەرەی یانەکە بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانە پۆرتوگالییەکە بانگهێشتی دیێگۆ ئاگوادۆ، بەرگریکاری لاوی کاستیای کردووە.

لیستی ریال مەدید بۆ یارییەەکەی بێنفیکا

بەڵام ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی بانگهێشتنەکراوە و پێشبینی دەکرێت بۆ یارییەکی رایۆ ڤایێکانۆ بگەڕێتەوە.

سبەی چوارشەممە 28ـی کانوونی دووەمی 2026، ریال مەدرید کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر لە یاریگای دا لوز دەبێتە میوانی بێنفیکا.

ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە حەوت یاریی خاوەنی 5 بردنەوە و 2 یەکسانبوونە و بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پلەی سێیەمی ریزبەندی گرتووە، بە بردنەوە لە بێنفیکا، راستەوخۆ دەگاتە قۆناخی شازدە.

بابەتی زیاتر

Back to top button