بازاڕی گواستنهوهگرنگترین
فەرمی؛ چێڵسی گرێبەستێکی راگەیاند

یاریگا –
یانەی چێڵسی بەفەرمی گواستنەوەی ئیسا ئالاوی راگەیاند.
چەند رۆژێ لەمەوبەر فابریزۆ رۆمانۆ زانیاریی لەبارەرەی رێککەوتنی بلووز لەگەڵ لاوە ئینگلیزیەکەی شیفیڵد وێنزدەی ئاشکراکرد کە یانە لەندەنیەکە لە بەرامبەر گواستنەوەی ئیسای تەمەن 17 ساڵ بڕی 500 هەزار پاوەند دەدات یانەی فرۆشیار، بەڵام تێیدا پاداشتی گەورە لە گرێبەستەکەدا جێگیرکراوە.
کەمێک لەمەوبەر چێڵسی لە پێگەی فەرمی خۆی گواستنەوەکەی راگەیاند و ئیسا کە لە پێگەی بەرگری چەپ یاریی دەکات، تا ساڵی 2028 لە ستامفۆردبریج دەبێت.
🚨🔵 Chelsea confirm deal completed to sign 17 year old fullback Yisa Alao from Sheffield Wednesday. Contract until 2028. pic.twitter.com/ZhkLgWgIu2
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) January 26, 2026



