Loading...
ئینگلتەراگرنگترین

مانچێستەر سیتی کێبڕکێ لەسەر ئامانجێکی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی دەکات

سیتی هاوکێشەکە لە یونایتد و چێڵسی ئاڵۆزتر دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی لەپڕ چووەتە نێو کێبڕکێی ئامانجێکی یانەی مانچێستەر یونایتد و چێڵسی.

چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا شەڕی بەدەستهێنانی ئیلیۆت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری یانەی نۆتینگهام فۆرێست دەکەن و چاویان لەوەیە لە مێرکاتۆی هاوینەدا ئەستێرە لاوەکە ببەنە ریزەکانیان.

یانەکانی چێڵسی و مانچێستەر یونایتد ناوەڕاستکارە 23 ساڵانەکەیان کردووتە ئامانج و ماوەیەک کار لەسەر گواستنەوەی دەکەن.

بەگوێرەی ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید، لە سەرچاوە نزیکەکان زانیویەتی مانچێستەر سیتی بە چڕی هاتووەتە نێو کێبڕکێیەکە و پەیوەندییەکانی بە بریکاری کارەکانی یاریزانەکەوە کردووە.

سەرچاوەکە دەشڵێت، لای خۆیەوە یاریزانەکە ئارەزووی یاریکردن لە ئیتیحاد دەکات و دەیەوێت لە داهاتوو درێسی سیتیزنس بپۆشێت.

ئاندێرسن تاوەکو ساڵی 2029 گرێبەستی لەگەڵ نۆتینگهام فۆرێست دا هەیە و چاوەڕواندەکرێت لەبەرامبەر دەستبەرداربوون لە ئەستێرە لاوەکەی داوای بڕە پارەیەکی خەیاڵی بکات، کە بە 100 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

هێرشبەرە ئینگلیزییەکە 71 یاریی لەگەڵ نۆتینگهام کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 8 ئەسیستی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button