
یاریگا –
خوان لاپۆرتا سەرۆکی بارسێلۆنا، بێزارییەکی زۆری نیشاندا لە دۆسیەی یاریزانە گەنجەکە پێدرۆ فێرناندێز سارمینتۆ، کە بە درۆ ناسراوە، بڕیارە بچێتە پاریس سان جێرمان.
دوای یارییەکەی بارسیڵۆنا و ریاڵ ئۆڤیێدۆ لە یاریگای کامپ نۆو خوان لاپۆرتا بۆ رادیۆی كاتالۆنیا قسەی کرد و گوتی،
“کاتێک بابەتەکە بە تەواوی کۆتایی دێت قسەی لەسەر دەکەین، بابەتەکە لەناکاو بوو، ئێمە رێککەوتبووین لەسەر چارەسەرێکی تر بۆ درۆ کاتێک دەبێتە 18ساڵ، بەڵام جێگەی سەرسوڕمانە کە بریکارەکەی پێی گوتین ناتوانین پابەند بین بە رێککەوتنەکەمانەوە، هەوڵ دەدەین چارەسەرێک بدۆزینەوە کە لە بەرژەوەندیی بارسێڵۆنا بێت.”
🔊 EL TRASPÀS DE DRO
🎙️ “Ha estat una situació desagradable”, diu Laporta pic.twitter.com/eRrXrfH4mL
— El club de la mitjanit (@ClubMitjanit) January 25, 2026
لاپۆرتا چی وت لەسەر كێشهی كامپ نۆر شوێنی رۆژنامهنووسان پڕ بوو له ئاو ؟
لاپۆرتا گرنگیی ئەو ڕێژە زۆرەی بارانبارینی کەمکردەوە کە رژایە ناو شوێنی رۆژنامهنووسان و هەموو گۆشەکانی یاریگای کامپ نۆو لە کاتی یارییەکەدا، و گوتی،
“چاوەڕێمان دەکرد تەڕ بین کاتێک باران دەبارێت، چونکە سەقفەکە هێشتا تەواو نەبووە. وامدەزانی ئێمەش وەک هەر کەسێکی تر تەڕ دەبین.”
El Barça pidió un crédito de 1.450 millones de euros para construir el Camp Nou. La deuda total del club alcanza los 2.500 millones de euros.
Así se pone la zona donde deben trabajar los periodistas en un día de lluvia. pic.twitter.com/I9LWgFRV5v
— Albert Ortega (@AlbertOrtegaES1) January 25, 2026
گوتیشی،
“بارانەکە هەموومانی تووشی شۆککرد نهمزانی بهم شێوهیه دهبێت و نهمتوانی چەتر بهێنم، ئێمە شتێکمان رێکخستبوو وەک ئاهەنگی کردنەوە بۆ ئەم قۆناخەی یاریگای کامپ نۆو، نەمتوانی شوێنەکەم بگۆڕم چونکە چالاکیی ترم هەبوو کە دەبوو ئامادە بم.”
🎙️ ENTREVISTA A JOAN LAPORTA
🔊 “La pluja ens ha sorprès a tots, avui. Jo, almenys no em pensava que plouria. Ha estat com una mena de bateig d’aquesta fase del Camp Nou”https://t.co/ROCXlvAXUq
— El club de la mitjanit (@ClubMitjanit) January 25, 2026
باسی لهوهشكرد،
“یاریگاکە هێشتا تهواو نهبووه، هەر چاککردنەوەیەک پێویست بێت یەک لە دوای یەک جێبەجێی دەکەین، هەموو رۆژێک دێینە ئێرە و دەبینین شتێک ئەنجام دەدرێت، سککەی سێیەم بە باشی بەرەو پێش دەچێت، بە وردەکارییە ناوخۆییەکانیشەوە، هەموو شتێک بەپێی خشتەی کاتی دەڕوات.”
پرسیار لە لاپۆرتا کرا دەربارەی کردنەوەی سککەی باکوور گوتی،
هیوادارم مۆڵەتی بهشی 1C لە نزیکترین کاتدا وەربگرین، وا دانرابوو لە سەرەتای مانگی یەک ئامادە بێت، بەڵام ئەوە دواکەوت.”
🔊 La data de les eleccions
🎙️ Laporta explica que miraran que el partit del Barça coincideixi amb els comicis, el dia 15. I també aclareix que se celebraran a l’esplanada de l’estadi pic.twitter.com/BQqLMekfsr
— El club de la mitjanit (@ClubMitjanit) January 25, 2026
“گۆڵەکەی لامین یەمال شاکارێکی هونەری بوو“
لاپۆرتا باسی لە بردنەوەی بارسێلۆنا بەرامبەر ئۆڤیێدۆ كرد
“تەنیا گۆڵە نایابەکەی لامین یامال وایکرد یارییەکە شایستەی سەیرکردن بێت، گۆڵێکی سەرسوڕهێنەر بوو، شاکارێکی هونەری بوو، ئەمانە ئەو گۆڵانەن کە درهوشانهوه دەبەخشنە یاریگا و یاریزانێکی ناوازە دەردەخەن.”
پرسیاری لێکرا دەربارەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا، کە لە 15ـی ئازار دیاریکراوە، وەڵامی دایەوە
“پەیڕەوی ناوخۆ دەڵێت دەبێت لە رۆژی یارییەکدا رێکبخرێت، بەڵام ئەوە دەکەوێتە سەر ئەوەی ئایا ئێمە لە خولی یانە پاڵەوانەکان لە 17 یان 18 یاریی دەکەین”، وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی کە لهوانهیه یانە کاتالۆنییەکە یاریی پاشکۆی پاڵاوتن بۆ قۆناخی 16 بكات.
له كۆتاییدا گوتی،
“ئەگەر له 18ـی مانگ یاری بكهین، ئەوا فشار دەکەمە سەر خولی ئیسپانیا بۆ گواستنەوەی یاریی بارسێلۆنا و سێڤییا بۆ 15ی مانگ، جگە لەوەش، هەڵبژاردنەکان لە گۆڕەپانی گشتی رێکدەخرێت، نەک لەناو یاریگاکە کە لەژێر نۆژەنکردنەوەدا دەبێت.”



