ئینگلتەرابازاڕی گواستنهوهدەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین
مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی کاسێمێرۆ دەگوازێتەوە
چوار یاریزان پاڵێوراون

یاریگا –
سێشەممەی رابردوو کارلۆس کاسێمێرۆ بە فەرمی رۆیشتنی لە یانەی مانچێستەر یونایتد راگەیاند.
مانچێستەر یونایتد ئامادەکارییەکانی بۆ رۆیشتنی ئەستێرە بەڕازیلییەکە دەستپێکردووە و چەند یاریزانێکی وەک شوێنگرەوەی ئەو یاریزانە دیاریکردووە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی سەن، چوار یاریزان لەسەر مێزی گفتوگۆی بەرپرسانی شەیتانە سوورەکانن و لە هاوینی داهاتوو ئامانجی یانەکەن.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کردووە، ئیلیۆت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری یانەی نۆتینگهام فۆرێست، ئادام وارتن، ناوەڕاستکاری یانەی کریستاڵ پاڵاس، ئەلێکس سکۆت، لە یانەی بۆرنمس و کارلۆس بالیبا لە یانەی بڕایتن، ئەو یاریزانەن کە مانچێستەر لە نزیکەوە چاودێریان دەکات.

سەرچاوەکە دەشڵێت، ئە وەرزە یانەکە زۆر سەرسامی تواناکانی ئادەم وارتن و ئەلێکس سکۆتە و هەوڵدەدات لەو دوو یاریزانە یەکێکیان بگوازێتەوە.




