Loading...
تێنسگرنگترین

ئالکاراز خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا

Yariga App

یاریگا –

کارلۆس ئالکاراز وەک یەکەم یاریزان خۆی گەیاندە قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیای 2026.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2026، کارلۆس ئالکارازی ئیسپانی لە قۆناخی چوارەمی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا رووبەڕووی تۆمی پۆڵی ئەمریکی بووەوە.

تێنسزانە ئیسپانییەکە یارییەکەی بە ئەنجامی سێ کۆمەڵەی بێبەرامبەر “7-6 و 6-4 و 7-5” بردەوە و بۆ قۆناخی چارەکی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە سەرکەوت.

کارلۆس ئالکاراز تاوەکو ئێستا شەش نازناوی گراند سلامی بردووەتەوە، دوو جار بووەتە پاڵەوانی ئەمریکا، دوو جار بووتە پاڵەوانی وێمبڵدن و دوو جاریش بووەتە پاڵەوانی رۆلان گارۆس.

ئالکاراز تاوەکو ئێستا نەبووەتە پاڵەوانی پاڵەوانێتی کراوەی ئوستڕالیا و تاکە گراند سلامە بەدەستی نەهێناوە و ئامانجییەتی ئەمساڵ ئەو خەونەی بەدیبهێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button