Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

ئێمباپێ رۆناڵدۆی دیاردەی تێپەڕاند

Yariga App

یاریگا –

کیلیان ئێمباپێ بەردەوامە لە هەژاندنی تۆڕی رکابەرەکانی ریال مەدرید و ئەمشەوی سەرکردایەتی تیمەکەی کرد لە بردنەوەکەیان 0-2 لە ڤییاڕیاڵ.

ریال لە هەفتەی 21ی خولی ئیسپانی بووە میوانی ژێرئاوییە زەردەکان. سوپەر کیلیان توانی لە خولەکەکانی 47 و 4+90 توانا گۆڵکارییەکانی ئەم وەرزەی خۆی پیشان بداتەوە و سێ خاڵی گرنگی بەخشیە ئالڤارارۆ ئاربێلوای تازە راهێنەری شاهانەکان.

ئێمباپێ لەم وەرزەی لالیگا بەشداریی لە 19 یارییدا کردووە، کەچی توانی بگاتە گۆڵی ژمارە 21ی خۆی لەو خولە. گۆڵەکانیشی لە تۆڕی ڤییاڕیاڵ ژمارەیەکی ئەفسووناویی بۆ هێرشبەرە فەڕەنسیەکە هێنا کە توانی پێش ژمارەکەی رۆناڵدۆ نازاریۆ “دیاردە” بداتەوە.

بەگوێرەی زانیاریی سەرچاوەکانی ئامار و ژمارە پێوانەییەکان، رۆناڵدۆی دیاردە لە کاروانی وەرزشی خۆیدا 616 یاریی ئەنجامدابوو، تێیاندا 414 گۆڵی تۆمارکردبوو.

بەڵام ئێمباپێ بە 549 یاریی توانی ژمارەی گۆڵەکانی ئەفسانە بەڕازیلیەکە تێپەڕێنێت. واتا بە کەمتر لە 67 یاریی توانی ئەو کارە ئەنجام بدات.

سوپەرستارە فەڕەنسیەکە لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگیش هەر خۆی پێشەنگی گۆڵکارانە. لە 6 یارییدا توانیویەتی 11 گۆڵ تۆمار بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button