Loading...
ئیسپانیاگرنگترین

فەرمی؛ بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی پێدری راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

پێدری گۆنزالێز، ناوەڕاستکاری بارسێلۆنا بەهۆی پێکان بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

بەشێوەیەکی فەرمی بارسێلۆنا رایگەیاند، ئەمڕۆ پشکنینی وردی پزیشکی بۆ پێدری کراوە، دەرکەوتووە ماسوولکەی قاچی راستی تووشی پێکان بووە و بەو هۆیە بۆ ماوەی مانگێک دووردەکەوێتەوە.

شەوی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی حەوتەمی قۆناخی خول لە چامپیتۆنزلیگ بارسێلۆنا بووە میوانی سلاڤیا پراگ و 4-2 یارییەکەی بردەوە.

بەڵام لە خولەکی 60 گورزێکی گەورە بەر بارسێلۆنا کەوت، پێدری بەهۆی پێکان لە ماسوولکەی رانی یاریگای جێهێشت و مانگێک دووردەکەوێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button