ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهدەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین
ئاتلێتیکۆ مەدرید یاریزانێکی بارسێلۆنای کردووەتە ئامانج

یاریگا –
یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئارەزووی گواستنەوەی مارک کاسادۆ، ناوەڕاستکاری یانەی بارسێلۆنا دەکات و بۆ ئەو مەبەستە هەوڵەکانی بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانەکە لە مێرکاتۆی زستانەدا دەستپێکردووە.
بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی فیچاخێس، ئاتلێتیکۆ چەند ناوەڕاستکارێکی کردووتە ئامانج، بەڵام کاسادۆ بژاردەی یەکەمی یانەکەیە، بەرپرسانی رۆخی بلانکۆس پێیانوایە کاسادۆ یاریزانێکی گەنجە و تاکتیکییە، هەروەهای بەرهەمی ئەکادیمیای لاماسیایە.
بەپێی سەرچاوەکە، ئاتلێتیکۆ دەیەوێت بە خواستن لەگەڵ بڕگەی کڕینەوەی بە 30 ملیۆن یۆرۆ یاریزانەکە بگوازێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە گرێبەستی فەرمی پێشکەش بە بارسێلۆنا کردووە.
سەرچاوەکە دەشڵێت، بارسێلۆنا گرێبەستەکەی بەلاوە پەسندە چونکە ناتوانێت جێگای کاسادۆ لە پێکهاتەی سەرەکی بکاتەوە و لە رووی داراییشەوە قازانج دەکات.



