Loading...
ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئامانجەکەی بارسێلۆنا؛ چێڵسی و پاریس سانجێرمان دەچنە ململانێی گواستنەوەی ئالڤارێز

گەورەکانی ئەوروپا چاویان لەسەر خولیانە..

Yariga App

یاریگا –

کێبڕکێی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئەرجەنتینی گەرمتر دەبێت و یانە گەورەکان شەڕی گواستنەوەی دەکەن.

تۆڕی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هەردوو یانەی چێڵسی ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی کێبڕکێی گواستنەوەی خولیان ئالڤارێز، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکەن.

هاوکات بارسێلۆنای ئیسپانی ماوەیەکی زۆرە چاوی لەسەر هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەیە و دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو بیکاتە شوێنگرەوەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی.

هێرشبەرە 25 ساڵانییەکە هاوینی 2024 بەبڕی 75 ملیۆن یۆرۆ لە مانچێستەر سیتییەوە پەیوەندی بە ئاتلێتیکۆ مەدرید کرد. بەگوێرەی ترانسفێر مارکێت، بەهای ئێستای کە بۆڕسەی یاریزانان 100 ملیۆن یۆرۆیە.

ئالڤارێز بە درێسی رۆخی بلانکۆس لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 84 یاریی کردووە، 40 گۆڵی کردووە و 13 گۆڵی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button