Loading...
چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V مۆناكۆ؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری مۆناكۆ دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مۆناكۆ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ شەش یاریی كردووە چوار یاریی بردووەتەوە و دوو یاریی دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

لە بەرامبەردا مۆناكۆ لە كۆی شەش یاریی دوو یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و یارییەكیش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 9 خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەمی چامپیۆنزلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بە بێ ئالڤارۆ كارێراس، میلیتاو، ئارنۆڵد رووبەڕووی مۆناكۆ دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مۆناكۆ بە بێ تاكومی مینامینۆ، محەمەد سالیسۆ، دیاتا، هرادیكی، پۆل پۆگبا و كریستیان رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، هاوسن، گارسیا

 چوامینی، كاماڤینگا

ماستانتونۆ، بێڵینگهام، ڤینیسیۆس

كیلیان ئێمباپێ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی مۆناكۆ

كۆن

ڤاندیرسن، كێرێر، دایەر، هێنریكێ

ئەكیلۆش، تیزێ، كۆلیبالی، فاتی

باڵۆگەن، بێریس

بابەتی زیاتر

Back to top button